بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی لەم بارەوە وتی: نیشان دانی هونەرمەندانەی دەستکەوتەکانی چوار دەیە شۆڕشی ئیسلامی یەکێک لە بابەتە گرینگەکانە کە لە هەموو بەرنامەکانی ئەم ڕۆژانەدا لەبەرچاو گیراوە.
ئەو لە بەڕێوە چوونی 50 بەرنامەی هونەری لە دەیەی پیرۆزی فەجر لە کوردستان هەواڵی دا و وتی: شەوە شیعر، شەوی بیرەوەری شەهیدان، فستیڤاڵی کارتۆن و کاریکاتۆر، پەردەلادان لە سەر چەند کتێب، بەڕێوەبردنی فستیڤاڵی ماموستایانی هونەرمەند، ڕێز گرتن لە بنەماڵەی شەهیدان و بەندکراوە سیاسییەکانی سەردەمی دوژمنایەتی، ڕێز گرتن لە هونەرمەندان و نووسەران و جێژنی شۆڕش و ... لە ڕیزی ئەو بەرنامانە دان.
ناوبراو داوای لە هەموو ڕێکخراوە هونەری و فەرهەنگییەکان کرد یارمەتیدەری بەڕێوە بردنی بەرنامەگەلی باش لەم ماوەیە بن تاکوو بتوانن کاریگەری باش لە کۆمەلگا دابنێن.
Your Comment