بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیروان بارزانی بە کەناڵی رووداوی ڕایگەیاند: قاسم سولەیمانی یەكەم كەس بووە دوای داگیركردنی مەخمورو نزیك بوونەوەی داعش لەهەولێر هاتۆتە لای بارزانی و خودی خۆی سەردانی پێشمەرگەی كردوە لە مەخمور.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئێران بە گوللە تۆپ و ئاربی جی هاوكاری پێشمەرگەی كردووە و ڕاوێژكارەكانیشیان نزیكەی 20 رۆژ لە نزیك مەخموور ماونەتەوە.
بەرپرسی میحوەری گوێڕ – مەخمور ئەوەشى خستووەتەڕوو کە خودی مەسعود بارزانی خۆی ئەمەی بۆ میدیا جیهانیەكان باس كردووە و ڕۆڵی ئێرانیەكانی نەشاردۆتەوە.
بۆچوونی ئێوە