بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕعژی هەینی هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی تۆپی پێی خانمانی ئێران بە کێبڕکێی دوو یانەی وچانی کوردستان و شارەوانی سیرجان شوێنگیری کرا.
خانمانی یاریزانی تۆپی پێی کوردستان کە لە قۆناغی یەکەمدا بەرانبەر ئەو ڕکابەرەیان یارییەکان دانابوو لە ئەم دیدارەشدا لە حاڵێکدا کە نیوەی یەکەمی یارییەکەیان بە سەرکەوتنەوە تەواو کردبوو، لە ئەنجامدا یاریەکەیان بە دوو گۆڵ بەرانبەر سێ گۆڵ دانا.
یاریزانانی یانەی وچان بە قبووڵ کردنی ئەو شکستە بە هەمان 16 خاڵ لە پلەی دووهەمی گرووپی بی جێیان گرتووە و لە هەفتەی داهاتوو لە یاریگەی مەلیک نیای سنە میوانداری قەشقایی شیراز دەبن.
Your Comment