بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێناسە و شی کردنەوەی مەقامەکانی مۆسیقای کوردی بە شێوەی زانستی لە ژێرناوی "پێشەکیەک لەسەر مەقامەکانی مۆسیقای کوردی" لە کتێبێکدا لە نووسینی شارام کەمانگەر مۆسیقاژەنی بەناوبانگی کورد چاپ و بڵاو کرایەوە.
کتێبی پێشەکیەک لەسەر مەقامەکانی مۆسیقای کوردی شێوە ڕوانینێکی ڕوون و ساەیە، بۆ ئەوەی کە لایەنگرانی ئەو بوارە، لە سەرەتاکانی زانستی مۆسیقای کوردی تێبگات.
مامۆستا شارام کەناگەر خۆ لە سەر ئەو کتێبە دەڵێت: بە دابەش کردن و جیاوازی نێوان مێلۆدی و مەقامە کوردییەکان بە درێژایی مێژووی کورد، بەتایبەت دوای شارستانییەتی ساسانی تووشی گۆڕان بووە و ناوی جۆراوجۆری بەخۆوەبینیوە. ئێستا پێناسەی مەقامەکانی مۆسیقای کوردی لە کوردستان و وڵاتەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا، هەر ئەو ناوانەیە وا لە لایەن سەفییەدینی ئۆرمیەییەوە لە کتێبی " ئەدواری مۆسیقا" هاتووە. " ئەدوار" کۆی "دەور" ە و بە مانای مەقامە و وێنەی ڕووبەڕگی ئەم کتێبەش ناوی دەورەکان یان هەمان مەقامەکانە، کە لە شێوازی خرتدا کۆ کراوەنەتەوە.
هونەری مۆسیقای کوردی لە ڕووی زانستەوە و بە شێوازێکی مۆدێڕن هێشتا زۆر لاوازە و بۆشاییەکی گەورە لە کتێبخانەی کوردی لە ئەم بوارە هەیە و ئەبێ ڕوانینی قووڵی لەسەر هەبێت.
بۆچوونی ئێوە