بارینی بەفر و سەهۆڵبەندان لە کوردستان بەڕێوەیە

ئیدارەی کەشوهەواناسی کوردستان وتی: بە پێی شرۆڤەی نەخشەکانی کەشوهەواناسی لە ئەم هەفتەیە لە پارێزگا بارینی بەفر و دابزینی پلەی گەرما ڕوو دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی پەناهی ڕایگەیاند: شەپۆلی بارینەکان ناوبەناو تا ڕۆکی پێنجشەممە نیوەی ڕۆژاوای ئێران دادەگرێت و ئەو دەخەش دەبێتە هۆی ڕوودانی مژ، هەلکردنی با و لە هەندێک کاتژمێریشدا بارینی بەفر و باران کە لە بەرزاییەکان و ملەکاندا بە شێوەی کڕێوەی بەفر دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: ڕۆژی چوارشەممە بارینەکان سەرتاسەری پارێزگای کوردستان دادەگرێت و ئاڵبەت لە نیوەی ڕۆژاوای پارێزگا واتا شارەکانی بانە، مەریوان و سەوڵاوا زیاتر کاریگەری دادەنێت.

عەلی پەناهی ڕاشیگەیاند: لە ڕۆژی چوارشەممەوە بە پێی هاتنی شەپۆلی سەرەکی بارینەکان بۆ نیوەی ڕۆژاوای ئێران و دوابەدوای چوونە دەرەوەی لە سەرلەبەیانی پێنجشەممە، دابەزینی پلەی گەرمای 10 بۆ 15 پلەیی پێش بینی دەکرێت و شەوانە و بەرەبەیانیان سەهۆڵبەندانی قورسمان دەبێت.

News Code 35621

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =