بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومێد قادری ڕۆژی هەینی 26ی بەفرانبار سەردانی کارگەی چێ کردنی تەموورە لە شاری داڵاهۆی کرد.
قادری کە دوای تۆماری نەتەوەیی داڵاهۆ وەکوو شاری نەتەوەیی چێ کردنی تەموورە سەفەری ئەو شارەی کردبوو، لە سەردانێکدا بۆ کارگەری مامۆستا ئەسەدوڵڵا فەرمانی لە مامۆستایانی بەناوبانگی چێ کردنی تەموورە نیشانی نەتەوەیی داڵاهۆی وەکوو شاری نەتەوەیی چێ کردنی تەموورەی پێشکەشی ئەو هونەرەمەندە کرد.
لە ڕێوڕەسمێک کە ڕۆژی دووشەممە 22ی بەفرانبار لە کۆشکی نیاوەرانی تاران بە ئامادە بوونی وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتایری و پیشەی دەستی بەڕێوە چوو، داڵاهۆ وەکوو شاری نەتەوەیی چێ کردنی تەموورە هەڵبژێردرا.
بۆچوونی ئێوە