پێکهێنانی هاوپەیمانی ئومێدی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق

هاوپەیمانی ئومێدی کوردستانی لەلایەن 15 پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی عێراقەوە بە ئامانجی پێوەندی پتەو و یاسایی لە نێوان دەوڵەتی هەرێم و دەوڵەتی ناوەندییەوە، پێکهێنرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ دووشەممە 15  پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی عێراق، لە فراکسیۆنەکانی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی، داهاتوو و سروە وێنس و یوسرا ڕەجەب پەرلەمانتاری کوردی سەربەخۆ لە پەرلەمان، هەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانی ئومێدی کوردستانیان دا.

لە ڕاگەیێندراوی ئەو هاوپەیمانییە هاتووە کە ئامانج لە ئەو کارە هەوڵ بۆ پێکهێنانی پێوەندییەکی پتەو و باش لە نێوان دەوڵەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق بە ڕوونی و لە چوارچێوەی دەستووری عێراق و بەرپرسیارێتی هاوبەشی دوولایەنەکە بۆ مسۆگەر کردنی بەدی هێنانی مافی یاسایی خەڵکی هەرێم و بەرگری لە بژێوی ژیانی ئەوان و تۆکمە کردنەوەی سیستەمی فیدراڵی لە عێراقە.

ئەو هاوپەیمانییە جەختی کردووە کە هەوڵ دەدات چالاکی بە پێی لایەنگری حزیبی، ئایدۆلۆیک و تایفی وەلا بنێت و چاکسازی و دەسکەوتی کوردەکان بەرگری بکات.

هەروەها بەرەنگار بونەوەی گەندەڵی و ساختەکاری و هەروەها هاندانی هاووڵاتیان بە بەشداری دووبارە لە بواری سیاسی وڵاتیش لە ئامانجەکانی تری ئەو هاوپەیمانییە ڕاگیێندراوە و داوا لە هەموو پارت و لایەنەکانیش کراوە کە هاوکاریان بکرێت.

News Code 35551

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha