AP ١٣٩٩ بەفرانبار ٢٢ ١٣:٣٢

لە دوایین ڕۆژانی بەرپرسیارەتی لە پۆستەکەی؛

پەمپێئۆ ئێرانی بە پێشێل کردنی یاسای قەدەغەی چەکی کیمیایی تۆمەتبار کرد

پەمپێئۆ ئێرانی بە پێشێل کردنی یاسای قەدەغەی چەکی کیمیایی تۆمەتبار کرد

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەروبەندی ماڵاوایی لە پۆستەکەی خۆی، هەر خەریکی درۆ دژی ئێران ئەویش لەسەر بابەتی پێشێل کرانی کۆنوانسیۆنی قەدەغەی چەکی کیمیاییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە حاڵێکدا تا چەند ڕۆژی دیکە، لە ۆپستەکەی ماڵاوایی دەکات، لە پەیامێکی تویتەریدا، هەڵوێستی دوژمنانەی خۆی لە دژی ئێرانی دووپات کردەوە و ئەو وڵاتەی بە پێشێل کاری کۆنوانسیۆنی قەدەغەی چەکی کیمیایی تۆمەتبار کرد.

پەمپێئۆ لە درێژەدا ئاماژەی کردووەتە سەر ڕاپۆرتێک کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاوینی ساڵی ڕابردوو سەبارەت بە پێبەند بوونی وڵاتان بە کۆنوانسیۆنی قەدەغەی چەکی کیمیایی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئێرانی بە ناردنی چەکی کیمیایی بۆ لیبیا لە دەیەی 1980 تۆمەتبار کردبوو.

هەروەها لە ئەو ڕاپۆرتەدا ئێران بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ماوەی شەڕی ئێران و عێراق تۆمەتبارد کراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەربازانی ئێران لە ماوەی هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆز چەندین جار کەوتنە بەر هێرشی چەکی کیمیایی وڵاتانی ڕۆژاواییەوە کە نرابووە ئیختیاری سەددام.

News ID 35542

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha