AP ١٣٩٩ بەفرانبار ٢١ ١٤:٣٦

لە ڕۆژێکدا؛

5968 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆڕۆنا بوون/مەرگی 71 تووشبوو

 5968 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆڕۆنا بوون/مەرگی 71  تووشبوو

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 5968 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە  71کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 56 هەزار و  171 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 286  هەزار و  406 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و  74 هەزار و 877 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News ID 35531

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha