بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پیتاندنی ئۆرانیۆمی سەدا20 ی ئۆرانیۆم لە تویتەر نووسی: ئێمە بە پێی پەسەند کراوی مەجلیس، پیتاندنی سەدا 20 مان دەست پێکردووە. بە پێی پێویستیش ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ئاگادار کراوەتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: هەوڵە قەرەبوو کەرەوەژانی ئێمە بە پێی بەندی 36 ی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە و دوای چەندین ساڵ بەڵێن شکاندنی ئەندامانی دیکەی ئەو ڕێککەوتنە بەڕێوە چووە. ئەگەر ئەندامانی دیکە بگەڕێنەوە سەر بەڵینەکانیان ئەوا ئێمە جۆرێک هەنگاومان ناوە کە دەتوانین بگەڕێنە دواوە.
بۆچوونی ئێوە