AP ١٣٩٩ بەفرانبار ١٥ ١٤:٤١

وتەبێژی دەوڵەت هەواڵی دا؛

ڕەوتی پیتاندنی 20 لەسەدی ئۆرانیۆمی ئێران دەستی پێکرد

ڕەوتی پیتاندنی 20 لەسەدی ئۆرانیۆمی ئێران دەستی پێکرد

وتەبێژی دەوڵەت وتی: چەند خولەک پێش ئێستا ڕەوتی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی 20 لەسەد لە کۆگای پیتانندی شەهید عەلیموحەمەدی(فۆردۆ) دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبێعی سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوە بردنی ئاییننامەی یاسای هەنگاوی ستراتیژیک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان وتی: دەوڵەت پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە یاسای پەسەند کراوی مەجلیس ئەبێ بەڕێوە بچێت و پێبەندی دەبێت. هەرچەند دەوڵەت لە سەرەتاوە ئەو گەڵاڵەی لە بەرژەوەندی ئێران نەدەدی و رەخنەی لێدەگرت بەڵام ئەم بابەتانە کاریگەری نابێت لە سەر بەڵێنی دەوڵەت بۆ بەڕێوە بردنی ئەو یاساگەلە.

وتەبێژی دەوڵەت زیادی کرد: سەرۆک کۆمار لە ڕۆژانی ڕابردوو فەرمانی پیتاندنی ئۆرانیۆمی سەدا 20ی دەرکرد و لە چەند کاتژمێر لەمەوپێشەوە دوای ئەنجامی کارە سەرەتاییەکان لەوانە راگەیاندن بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی و ڕادەست کردنی پرسیارنامەی داڕێژراو لەسەر بنەمای بەڵێنەکان، ڕەوتی گەیاندنی گاز دەستیپێکرد و تا چەند کاتژمێری دیکە یەکەم بەرهەمی UF6 دەست دەکەوێت.

News ID 35453

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha