بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جوتیار عادل دوای تهواوبوونی كۆبوونهوهی ئهنجومهنی وهزیران له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا سهبارهت به سنووری کوردستانی سووریا و هەرێم رایگهیاند: "هەرێمی کوردستان بانگەشەی شەڕ ناکات، داوای لە هێزی ئەمریکا کردووە ببێتە ناوەندی هەردوو هێز بۆ ئەوەی هیچ شەڕێک روونەدات و دامودەزگا و خەڵکی هەرێمی کوردستان بپارێزێت."
وتیشی: داواکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا بۆ جێگیرکردنی هێزەکانیان لە سنووری کوردستانی سووریا و عێراق، لە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو.
جوتیار حادل لەبارەی پەیوەندی هەولێر و بەغداوە وتی: دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق تا ئێستا کراوەیە و لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی رێککەوتون لەسەر بودجەی 2021 و بزانن لە پەرلەمان چی دەبێت، بەڵام حکومەتی هەرێم دەستبەستو نابێت و بەپێی ئەو توانا ماددیەی کە هەیە لەبارەی دابەشکردنی موچە و خەرجییەکان بڕیاردەدرێت.
ڕاشیگەیاند:"حکومەتی هەرێم بەپێی دەستوور هەموو پابەندبونێکی خۆی بەرامبەر حکومەتی فیدڕاڵی بۆ ناردنی پارە جێبەجێکردووە و هیچ بیانوویەک نەماوە بۆ ناردنی بەشە بودجەی هەرێم".
Your Comment