قەرزی 27 ملیار دۆلاری هەرێمی کوردستان، ڕێگرە لە ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر

پەرلەمانتارێکی هەرێمی کوردستان وردەکارییەکانی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێری ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: قەرزی 27 ملیار دۆلاری هەرێم، ڕێگرە لەسەر ڕێگای ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عوسمان کەریم لەوبارەوە ڕایگەیاند کە شاندی دانوستانکاریهەریم هەر بەغدایە و دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی تا کاتی چارەسەری تەواوی کێشەکانی درێژەی دەبێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی زۆر لە بواری نەوت و داهاتی نەوت و داهاتی باجی گومڕوک کراوە بەڵام دوو بابەتی گرینگ هەیە کە هێشتا ڕێککەوتنی لەسەر نەکراوە ئەویش دانەوەی قەرزی 27  ملیار دۆلاری هەرێم و دووهەمیشیان ئەو داراییەیە کە هەرێم ئەبێ بیداتە کۆمپانیا نەوتییە چالاکەکان لە ئەو ناوچەیە و ئەبێ ڕوون بکرێتەوە کە دارایی ئەو کۆمپانیاگەلە چۆن دابین بکرێت.

News Code 35273

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =