AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٢٩ ١١:٤٨

فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە:  

حاجی قاسم وەک پێشمەرگەیەک لە سەنگەرەکانی هەرێم دژی داعش دەجەنگا

حاجی قاسم وەک پێشمەرگەیەک لە سەنگەرەکانی هەرێم دژی داعش دەجەنگا

عەميد سەرباز حەمەد ئەمین حسێن فەرمانده له هێزی پێشمەرگەی كوردستانی عێراق دەڵێت: کاتێ داعش لە هەولێر و کەرکوک نزیک بوو حاجی قاسم یەکەم کەس بە هانامانەوە هات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە سەروبەندی ساڵیادی شەهید کردنی سەردار حاجی  قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای ئێران نزیک بووینەتەوە، حاجی قاسم ئەو ژنڕاڵە ئێرانیەیە کە بە سەر هەڵدانی داعش لە عێراق، خۆی تەیار کرد و لە گەڵ سەربازەکانی ڕووی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و هەرچی ئەزموونی  شەڕ و بەرەنگاری دوژمنی هەبوو لە کەسی درێغ نەدەکرد.

ئەگەرچی پێشتر و لە سەردەمی شەڕی کورد لە گەڵ ڕژێمی بەعسی عێراق، ئێران و هێزەکەی حاجی قاسم سولەیمانی یارمەتی کوردیان داوە و چەک و چۆڵیان بۆیان دابین کردووە، بەڵام لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا ئێران زیاتر و بە چڕوپڕتر چووە مەیدان و تەنانەت ژنڕاڵە باڵاکانی دەناردە بەرەی شەڕی راستەوخۆ لە گەڵ داعش.

 لەو کاتەوە کە داعش بووە مەترسی لە سەر عێراق و بە تایبەت لەو کاتانەدا کە خەریک بوو نزیک بێتەوە لە سنوورەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکوک ئەوە ئێران بوو کە بە سەرپەرەشتی حاجی قاسم سولەیمانی هاتەڕیزی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاریی تیرۆریستان.

 سەردار سولەیمانی زۆر سەردانی هەرێمی کوردستان و بەرەی شەڕی پێشمەرگە لە گەڵ داعشی کردووە و وێنەی زۆر لەو سەردانانە بڵاو بووەتەوە کە سەردار سولەیمانی لە گەڵ هێزی پێشمەرگە گرتوویەتی.

سەبارەت بە ڕۆڵی سەربازی و جەنگاوەریی سەردار سولەیمانی لە بەرەی شەڕ دژی داعش و ڕاوێژکاری و یارمەتیدانی پێشمەرگە، هەواڵنێری مێهر لە گەڵ عەميد سەرباز حەمەد ئەمین حسێن فەرمانده له هێزی پێشمەرگەی كوردستانی عێراق کە لە بەرەکانی شەڕ دژی داعش لە شەنگال فەرماندە بووە، دیمانەیەکی ساز داوە کە دەقەکەی لە خوارەوە بڵاو دەبێتەوە.

باسی ئەوە دەکرێت کە ئەو شەوەی داعش هاتبووە نزیکی هەولێر، بەرپرسانی هەرێم داوایان لە ئێران کرد بە هانایانەوە بچێت و ئێران یەکەم وڵات بوو ئەو داخوازییەی قبووڵ کرد و هێزی سەربازی و ڕاوێژکاری و چەکی نارد، ئێوە لە سەر ئەو بە هاناوە هاتنەوە چیتان بیستووە؟

لەو کاتەشدا کە تیرۆریستان نزیک بوونەوە لە داگیرکردنی هەولێر و کەرکوک و دهۆک هیچ هێزێکی دەرەکی ئامادە نەبوو بۆ یارمەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە بێتە مەیدان، تاکە وڵات کە سەرەتا و پێش هەموان ئامادە بوو یارمەتی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە بدات،  تەنیا ئێران بوو کە بە  سەرپەرەشتی خوالێخۆش بوو، حاجی قاسم سولەیمانی بە زووترین کات هاتە مەیدانی شەڕی داعش لە هەموو بەرەکانی شەر و هاوکاری سەربازی و چەک و چۆڵ بۆ هێزی پێشمەرگە هێنا و یارمەتی راوێژکاریی هەرێمی کوردستان و عێراقی دا.ئەمەش بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان زۆر جار لە دیمانەکانیاندا باسیان کردووە و سپاسی ئێرانیان کرد.

یارمەتی حاجی قاسم سولەیمانی بۆ پێشمەرگە چۆن بوو ؟

پاڵپشتی حاجی قاسم لە  قۆناغی یەکەمدا بووە هۆی وەستاندنی هێرشەکانی تیرۆریستانی داعش و لە قۆناغی دووەمیشدا پاڵپشتی کردین بۆ ئەوەی هێرش بکەینەوە سەر تیرۆریستەکان و گەڕاندنەوەی ئەو شوێنانەی لە دەست درابوو.

خوالێخۆشبوو حاجی قاسم وەک پێشمەرگەیەک لە ناو سەنگەرەکان دەجەنگا. حاجی قاسم وا خۆی پیشان دەدا و هەوڵی ماندوونەناسانەی دەدات کە وەکوو ئەوەی یەکێک بێت لە خەڵکی عێراق، ئەڵبەت وا نییە کە بەڵێین یەکەم جارە حاجی قاسم هاوکاری پێشمەرگە و عێراقییەکان دەکات نەخێر لە هەشتاکان و نەوەدەکانەوە ئێران هاوکاری ئێمە دەکات و حاجی قاسم بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ناسراوبووە.

هێزی پێشمەرگە چۆن باسی حاجی قاسم دەکەن و چ بیرەوەرییەکی دەگێڕنەوە؟

پەیوەندییەکی زۆر باش بوو لە نێوان حاجی قاسم سولەیمانی و هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان. لە وێنەکاندا هەیە کە چۆن هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕێزیان لەو پیاوە دلێر و خاوەن ئەزموونە دەگرێت.ناکرێت ئەو پیاوە مەزنە، گەورەیە لە بیر بکرێت. ئەگەر حاجی قاسم نەبوایە، زیاتر تووشی کارەسات دەبووین .حاجی قاسم پیاوێکی زۆر سادە بوو، دلێر و نەترس بوو و خۆشەویستی خۆی خستە ناو دڵی کوردەکان و بە تایبەتی هێزی پێشمەرگەوە و ناوی بۆ هەمیشە لە مێژووی شەڕ دژی تیرۆریستاندا مایەوە و بە سەر بەرزی و ڕێگای بەرەڤانی لە مرۆڤەکان دژی پەلاماری تیرۆریستان شەهید کرا. کورد زۆری پێ ناخۆش بوو کە ئەو پیاوە دژە داعشە شەهید کرا، زۆر کەسایەتییەکی سادە و خاکی بوو و خۆی وا پیشان نەدەدا کە فەرماندەیەکی باڵایە ، ئێمە یارمەتییەکانی لە بیر ناکەین و کورد وەفادارە بە هەموو ئەوانەی یارمەتییان داوە.

 ئێران چەک و چۆڵی بۆ هەرێمی کوردستان دەنارد؟

لە دوای ئەوەی  تيروریستانی داعش له سنووری سوورياوە هاتنه  ناو عێراق   چەندين شار و شاروچكەیان داگير كرد. لەو  كاتەدا هێزەکانی عێراق به گشتی و پێشمەرگه بە تایبەتی خۆيان ئامادە نەکردبوو. عێراق تووشی کێشەی گەورە بوو و خەریک بوو کارەساتێکی گەورە بقەومێت. هێزی ئێرانی و بە تایبەت بە سەرپەرەشتی حاجی قاسم سولەیمانی بەردەوام چەک و چۆڵیان ناردووە بۆمان و یارمەتی پێشمەرگەیان داوە و بە تایبەت لە سنووری مووسڵ و لەو دەڤەرە جوبەخانەی ئێران هات و بوردومانی داعشی کرد و داعشیان وەستاند و لە قۆناغیکی دیکەشدا بۆ گەڕاندنەوە و دەستخستنەوەی بەنداوی موسڵ ئێرانیەکان دەوری باشیان هەبوو و ئێران پاشەکشێ نەکرد تاکوو داعش بە تەواوەتی لە عێراق دەرکرا.

 وەکوو فەرماندەیەکی سەربازی ئێوە ڕۆڵی سەردار حاجی قاسم سولەیمانی لە شکست دانی داعش لە عێراق و سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت لە ئازاد کردنی "ئامرلی و شنگال"  چۆن دەبینن ؟

هێزەکانی سوپای قودسی ئێران بە فەرماندەیی حاجی قاسم سولەیمانی لە ئامرلی، شنگال، مەخموور، گوێڕ، گەرمیان، خانەقین و جەلەولا لە هەولێر هاتن و هاوکاری پێشمەرگەیان کرد.  بە تایبەتی لە ئامێرلی و جەلەولا دەورێکی یەکجار باڵایان بوو لە ئازاد کردنی ئەوناوچانە لە دەستی داعش. لە کاتی شەڕی ئامێلیدا من لە شەنگال بووم بەلام بە برووسکە و بە بیسیم لە گەڵ فەرماندەکانی دیکەی پێشمەرگە قسەمان دەکرد و ئاگادار کراینەوە کە حاجی قاسم سولەیمانی خۆی لە ناو سەنگەرەکانی پێشمەرگەیە و خۆی بەشداری دەکات لە شەڕدا. ئەمەش لە کەم کەس بینرا کە خۆی بەو پلە پایە بەرزە سەربازییەی کە هەیەتی بێتە ناو سەنگەری پێشمەرگە و ڕاستەوخۆ شەڕ بکات.

هیچ کات "حاجی قاسم سولەیمانی " فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانتان لە نزیکەوە بینی لە بەرەی شەڕدا؟

من بە درێژایی شەڕی داعش لە شنگال و زوممار و ڕەبیعە بووم. من لە نزیکەوە هیچ کات سەردار حاجی قاسم سولەیمانیم نەبینی، لەوانەیە لەو کاتانەدا هاتبێت کە من لە شوێنێکی دیکە بووبێتم. بەڵام هاوڕێیانم زۆر جار لە گەڵی کۆبوونەوە و بینییان لە بەرەکانی شەڕدا و ئێستا هەموو کات باسی سادەیی و ئەزموونی باڵای لە شەڕ دەکەن.  

News ID 35256

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha