بریندارێکی خۆپیشاندانی سەید سادق گیانی لە دەستدا

بریندارێكی خۆپێشاندانەكانی ئەم دواییەی قەزای سەیدسادق، لە دوای مانەوەی نۆ ڕۆژ لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی مێهر لە میدیایکانی هەرێمی کوردستان، ئەو گەنجە ناوی ئاكار جەبارە، خەڵكی گوندی ئوچتەپانە و لە خۆپێشاندانەكەی سەیدسادق برینداركرابوو کە پاش نۆ ڕۆژ کۆچی دوایی کرد.

لە ماوەی رابردوودا لە دژی خراپی دۆخی دارایی و دواكەوتن و لێبڕینی موچەوە خۆپێشاندان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

 بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكانەوە لانیكەم نۆ خۆپێشاندەر گیانیان لە دەستدا و بەدەیانی دیكەش برینداربوون و ژمارەیەك بینای حزبی و حكومیش سووتێنران.

News Code 35248

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =