رێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی دوێنێی سلێمانی ئازاد کران

دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەتۆمەتی رێکخستنی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت دەستگیرکرابوون، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران ئازاد کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیمان عزەدین، یەکێک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ بەتۆمەتی بەشداریکردن و رێکخستنی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت لەشاری دەستگیرکران، ئەمڕۆ شەممە ئازادکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەوان لەگەڵ عەبدوڵای مەلا نوری و بەشێکی دیکە لەرێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی دوێنێی سلێمانی لەو ماوەیەدا لەبنکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە لەکانی گۆمە راگیراون و مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵیاندا مامەڵەیەکی گونجاو بووە.

هاوکات عوسمان گوڵپی، یەکێکی دیکە لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی لە نوسینێکدا بڵاویکردەوە، "سڵاو ڕێز بۆ ئەوانەی هەواڵیان پرسین و خەمی ئێمە و هاوڕێكانمانیان بو، ژمارەیەك هاوڕێمان ئێستا لە ماڵەوەین و ئازادی بۆ هاوڕێكانی تریشمان".

دوێنێ هەینی هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانی هەریەک لە عەبدوڵای مەلا نوری، پەیمان عیزەدین و د.شێرکۆ حەمە ئەمین ئەندامانی پێشوی پەرلەمانی کوردستان و بەشێكی دیکە لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی شاری سلێمانیان دەستگیرکرد، کە بڕیاربو دوانیوەڕۆی هەمان رۆژ "خۆپیشاندانێکی ناتوندوتیژ" ئەنجام بدەن.

News Code 35177

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =