بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داواکارى گشتیی هەرێمى کوردستان ڕایدهگهیهنێت کە ئەوانەی فەرمانگە و بارەگا دەسووتێنن، دەبێت سزابدرێن و داواش دهكات فەرمانگە حکومی و حیزبییەکانی سنوورى سلێمانى، هەڵەبجە، راپەڕین و گەرمیان ڕاپۆرتی زیانهكانیان پێشكهش بكهن.
ئازاد حەسەن، سەرۆکى داواکارى گشتیی هەرێمى کوردستان ڕایگهیاند: "بەلاڕێدابردنى خۆپێشاندان دەچێتە قاڵبى ئاژاوەگێڕی و دەبێت سزابدرێن، ئەمڕۆ چاوەڕێبووین سکاڵاکان بێن، بەڵام بەهۆى رێگاوبانەوە دواکەوتوون. بە داواکارانى گشتیى ئەو سنوورانەمان وتووە، سکاڵا و زیانەکانمان بۆ بنێرن".
داواکارى گشتیی هەرێمى کوردستان وتی: مەبەست لێى داواکردنى قەرەبوو و تۆمارکردنى سکاڵاى یاساییە لەسەر ئەو کەسانەى وەکوو دەوترێت "رێچکەى داواکاریەکانیان بەرەو تووندوتیژى بردووه".
لە ناوچەکانى خۆپێشاندان 149 فەرمانگە و بارەگا زیانیان پێگەیشتووە، بەپێى خەمڵاندنى سەرەتایی، دواى فەرمانگە حکومییەکان فەرمانگەکانى پارتى، کۆمەڵ و گۆڕان زۆرترین زەرەرمەند بوون، جیا لەوەش تاوەکوو ئێستا نۆ قوربانى و نزیکهی 100 بریندار هەن.

داواکارى گشتیی هەرێمى کوردستان ڕایدهگهیهنێت: ئەوانەی فەرمانگە و بارەگا دەسووتێنن، دەبێت سزابدرێن.
News Code 35160
بۆچوونی ئێوە