بەغدا دەتوانێ وەک سەردەمی عەبادی هێز بنێرێتە هەرێمی کوردستان

ئەندامێکی فراکسیۆنی سائیرۆن لە پەرلەمانی عێراق جەختی کرد ئەگەر باسی بەرژەوەندی نەتەوەیی و سەروەریی لە هەرێمی کوردستان بکەوێت مەترسییەوە دەوڵەتی ناوەندی مافی دەستێوەردانی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕیاز مەسعوودی لەو بارەوە وتی: دەستوور ئیزنی ناردنی هێزی چەکدار بۆ هەرێمی کوردستان ناداتە فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان -مەگەر خۆی داوا بکات- و بەرپرسیارێتی ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە سلێمانی لە ئەستۆی حکومەتی  هەرێمی کوردستانە.

ڕیاز مەسعوودی وتیشی: دەوڵەتی ناوەندی لە ئەم حاڵەتەدا دەستێوەردان ناکات مەگەر کاتێک کە بەرژەوەندی و سەروەریی وڵات، وەکوو بەرژەوەندی نەوتی یان زیندانە ناوەندییەکان بکەوێتە مەترسییەوە.

ڕاشیگەیاند: لە ئەم حاڵەتەدایە کە دەوڵەتی ناوەندی مافی هەیە بە بێ ڕێککەوتنی دەوڵەتی هەرێم دەستێوەردان بکات وەکوو ئەوەی کە لە سەردەمی دەسەڵاتداری حەیدەر عەبادی ڕووی دا.

News Code 35144

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =