AP ١٣٩٩ سەرماوەز ١٩ ٠٧:٢٨

پلاسخارت هاتە سەر خەت;

کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندوتیژییەکانی هەرێمی کوردستان

کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندوتیژییەکانی هەرێمی کوردستان

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق ه ئیدانەی توندوتیژیەکانی پارێزگای سلێمانی داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەکات ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان بپارێزن. 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, جنین هینس پلاسخارت لەبەیاننامەیەكدا ئیدانەی ئەو توندوتیژیانە دەکات كە لەماوەی چەند رۆژی رابردوو لە پارێزگای سلێمانی لەناو خۆپیشاندانەکاندا ئەنجام دران و بوونەهۆی کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک کەس . 

لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەدا وێرٍای ئەوەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان خەمباری خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیەکان ڕادەگەیەنێت و هیوای چاکبونەوەی بریندارەکانیش دەخوازێت، هەروەها داوادەكات كەخۆپیشاندەران بپارێزرێن.

دواش دەكات، ڕێگە بە ڕاگەیاندنەکان بدرێت بە ئازادانە هەواڵەکان بگوازنەوە بەبێ ترساندنی و پەستان خستنە سەریان.
لەبەشێكی دیكەی بەیاننامەكەی نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق هاتووە: پێویستە لێکۆڵینەوەی بەپەلە بۆ دیاریکردنی ئەوانەی توندوتیژیان ئەنجامداوە بکرێت و لێپرسینەوەی تەواو لەو کەسانەش بکرێت لە پشت توندوتیژیەکانەوەن. 
  
ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لەزۆربەی ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دەستیپێكردووە و تاوەكو ئێستا ژمارەیەك خۆپیشاندەر كوژراون و بارەگای زۆربەی لایەنەكانیش سووتێنراون. 

News ID 35120

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha