بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە پەسەند کراوەکەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی بۆ کشانەوەی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕایگەیاند: پەسەندکراوی ئەم دواییەی مەجلیس هێشتا نەبووەتە یاسا و قۆناغەکانی تێنەپەڕاندووە.
وتەبێژی وەزەتی دەرەوە جەختی کرد: ئەگەر ئەو پەسەند کراوە ببێتە یاسا و هەموو قۆناغەکانی تێبپەڕێنێت بەدڵنیاییەوە ئەو پێبەندی ئەو یاسا دەبین.
ناوبراو زیادی کرد: هەندێ بابەت لە سەر خواستی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بۆ گەڕانەوەیان بە بەڵێنەکانیان و چاکسازی لە هەڵەکانی دەوڵەتی ترامپ دەبیسترێت. هیوادارین ئەورووپاش کۆتایی بهێنێت بە پشت کردنیان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئەگەر ئاوا بێت ئەوە ئاساییە کە ئێرانیش پایبەند دەبێت بە ئەوەی کە واژۆی کردووە ، بەڵام پێویست بە دانوستانی دووبارە و چەنە لێدانە لە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە.
خەتیب زادە سەبارەت بە داخوازی چەند وڵاتی ناوچەکە بۆ بەشداری لە دانوستان لەگەڵ ئێران وتی: ئەو وڵاتانە هەموو پارەی خەڵکەکەی خۆیانیان خەرج کرد تا لە سەردەمی دەسەڵاتداری ترامپ بگەنە ئامانجی خۆیان و ئاسایش بۆ خۆیان بکڕن کەواتە ڕوونە کە ئێستا نیگەران بن و ئەو وڵاتانە ئەبێ ئاستی خۆیان بزانن. ئێران لەنگەر و کۆڵەکەی ئاسایشی ناوچەکەیە و برایەکی گەورەتر چاوپۆشی لە هەڵەکان کردووە.
Your Comment