بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دواى لێدوانێكى وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌باره‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر هاووڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى كه له‌چه‌ند وڵاتێكن و ناوى هه‌رێمى كوردستانیش هاتووه، حكومه‌تى هه‌رێم ڕه‌تیده‌كاته‌وه هیچ ئیسرائیلیه‌ك له‌هه‌رێم بونى هه‌بێت، وته‌بێژى حكومه‌تیش ده‌ڵێت:"ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لەهەرێمی کوردستان نییە".
به‌گوێره‌ى ڕونکردنەوەیەکى وتەبێژی حکومەتی هەرێم، لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێنلدمان وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی لەتویتێکدا باسی لەوەکردبوو، ئەگەری ئەوە هەیە هێرش بکرێتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لەچەند وڵاتێکی وەک (جۆرجیا، ئازەربایجان، تورکیا، ئیمارات، بەحرەین‌و هەرێمی کوردستان).
له‌و ڕووه‌شه‌وه جوتیار عادل وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێم وتویه‌تى:"بۆ ئاگاداری هەمولایەک‌و وەک چەندین جاری تریش ڕامانگەیاندووە، ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لەهەرێمی کوردستان نییەو هیچ هاوڵاتییەکی ئیسرائیلیش لەهەرێمی کوردستان بونى نییه".
له‌كۆتایی ڕونكردنه‌وه‌كه‌شدا عادل ده‌ڵێت:"بۆیە ئەم لێدوانە بەهەر مەرامێک درابێت، ڕەتدەکەینەوەو لەڕاستییەوە دورە".
بۆچوونی ئێوە