AP ١٣٩٩ سەرماوەز ١٣ ١٣:٠٢

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا:

نزیک بە 1000 تیرۆریست لە قەرەباغەوە گەڕاونەتەوە سووریا

نزیک بە 1000 تیرۆریست لە قەرەباغەوە گەڕاونەتەوە سووریا

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە گەڕانەوەی زیاتر لە ٩٠٠ تیرۆریستی سووری بۆ سووریا لە ناوچەی قەرەباغەوە هەواڵی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە گەڕانەوەی زیاتر لە ٩٠٠ تیرۆریستی سووری بۆ سووریا لە ناوچەی قەرەباغەوە هەواڵی داوە.

ڕامی عەبدولڕەحمان، بەرپرسی مافی مرۆڤی سووریا بە وتنی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند: ئەو چەکدارگەلە کە لەلایەن تورکیاوە بۆ ئامادەبوون لە شەڕی ئازەربایجان و ئەرمەنیا نێردرابوونە قەرەباغ دوای ئاگربڕ لە قەرەباغ گەڕاونەتەوە سووریا و لە ناوچەی عەفرین، باب و جرابلۆس جێگیر کراون.

شیاوی باسە، تورکیا بۆ دەستێوەردان لە ئەو شەڕە ٢هەزار و ٥٨٠ سەربازی ناردبووە قەرەباغ کە لە ئەو ژمارەیە ٢٩٣ یان کوژرا.

News ID 35033

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha