ئۆزبەکستان داعشییە ئەسیرەکانی لە کوردستانی سووریا وەر دەگرێتەوە

لێژنەیەک لە بەرپرسانی ئۆزبەکستان بۆ گەڕاندنەوەی نزیک بە 100 زیندانی داعشی لە زیندانەکانی کوردی سووریا سەردانی ئەو ناوچەیەیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر , لێژنەیەک لە بەرپرسانی ئۆزبەکستان  لە سەردان کردنی کوردستانی سووریا،  دوو کەمپی ئەلهەول و ڕۆژیان  بۆ دۆزینەوەی داعشیەکانی خەڵکی وڵاتی خۆیان پشکنی.

ئەمە بۆ دووهەم جارە ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئۆزبەک کە سەر بە داعش بوون و لەلایەن کوردەکانی دەستگیر کراون، بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەیان.

ئەو سەرچاوە وتوویە زۆربەی ئەو کەسانە ژن و منداڵن و لە سێ ساڵی ڕابردوو لە دۆخێکی نالەبار لە کەمپەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان ژیاون.

دەوڵەتی ئۆزبەکستان کە ساڵی ڕابردوو 220 هاووڵاتی خۆیی لە کوردستانی سووریاوە گەڕاندبووە وڵاتەکەی، ئشێتا دەیەوێت لە سەردانەکەی ئەمجارەیان 100 هاووڵاتی دیکەی ئەووڵاتە بگەڕێنێتەوە ئۆزبەکستان.

News Code 34977

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =