AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٣ ٢١:٤٦

پۆستی سەرۆکی بووە لە گرووپە تیرۆریستیەکان؛

سەرکردەیەکی باڵای داعش لە سلێمانی دەستبەسەر کرا

سەرکردەیەکی باڵای داعش لە سلێمانی دەستبەسەر کرا

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند:سەركردەیەكی داعش لەسلێمانی دەستگیركراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  لیوا یەحیا ڕەسووڵ لە تویتێكدا بڵاویکردەوە، "لەپڕۆسەیەكدا بە پشت بەستن بە زانیاری ورد و چاودێری و هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەزگای دژەتیرۆری عێراق تاوانبار (و.ف)ی دەستگیركرد كە پۆستی سەركردەی هەبووە لەگروپی تیرۆريستی داعش".

باسی لەوەشكردووە کە دەزگای دژە تیرۆر، لێدان و هەڵمەتی دیكە بۆ سەر داعش لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ڕادەگەیەنێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە تائێستا، ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی هیچ زانیارییەکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە.

News ID 34908

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha