AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٣ ١٢:١٠

وەسفی توانایی بەرگری ئێران لە زمانی میدیایەکی ئیسرائیلی:

پاپۆڕی ئەقیانووس پێوی سوپا، چەکێکی گەڕۆکە/توانایی مووشەکی تاران

پاپۆڕی ئەقیانووس پێوی سوپا، چەکێکی گەڕۆکە/توانایی مووشەکی تاران

ڕۆژنامەی زایۆنیی جروزالم پۆست لە وەسف کردنی توانایی بەرگری ئێران ڕایگەیاند کە پاپۆڕی ئەقیانووس پێوی شەهید ڕوودکی سوپا، نموونەی چەکێکی گەڕۆکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی زایۆنیی جروزالم پۆست ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاردانەوە بە زیاد کردنی پاپۆڕی ئەقیانووس بڕی شەهید ڕوودەکی بە جیهازاتی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: ڕوونوێنی لە ئەو پاپۆڕە بۆ چاوەدێران بەسەر چالاکییە سەربازییەکانی ئێران ئەوەندە گرینگە کە ڕێکخراوی دەریایی ئەمریکاش لەو بارەوە ڕاپۆرتی بڵاو کردەوە.

ئەو مێدیا زایۆنییە لە درێژەدا هێناویەتی: ئێران ئەو پاپۆڕەی بە هەموو جۆرە چەک تەیار کردووە تا نیشانی بدات چ تواناییگەلێکی هەیە. بە پێێ وێنە ئاسمانی و شرۆڤەکان، ئەو پاپۆڕە بە چەندین سیستەمی مووشەک هاوێژ کە لەسەر بەلەمی خێرا دادەمەزرێت، تەیار کراوە.

ئەو ڕاپۆرتە لە درێژەدا زیادی کرد: لە سەر پاپۆرەکە هەروەها سیستەمی بەرگری ئاسمانی "سێهەمی جۆزەردان" و کۆپتەری سەربازی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی دژە پاپۆڕیش دەبینرێت. ئەو پاپۆڕە، چەکێکی گەڕۆکە.

News ID 34900

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha