ئەمریکا ئەگەر بیەوێت بگەڕێتەوە ڕککەوتنی ناڤۆکی، ئامادەین دانوستان بکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسی: ئەگەر ئەمریکا بیەوێت دووبارە بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئامادەین تاکوو سەبارەت بە دۆخی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی دانوستان بکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتر نووسی: ئەمریکا هێشتا ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە. ئەگەر بەڵێنەکانی کە لە بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە، جێبەجێ بکات، ئێمەیش پایبەند دەبین بە بەڵێنەکانمان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

 زیادیشی کرد: ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران، دانوستانی لە گەڵ دەکەین سەبارەت بە مەرجەکانمان بۆ گەڕانەوەی وەکوو ئەندامێکی واژۆکەری ئەو ڕێککەوتنە.

News Code 34861

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =