بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: بە پشتی خودا و هاوکاری یەکتر کۆڤێد ١٩ تێدەپەڕێنین و بە ڕێنوێنی ڕێبەری و هاودڵیش لە گەمارۆکان دەپەڕینەوە. هەموو نیشانەکان لە جیهانی ئەمڕۆ لە ئەورووپا و ئەمریکا دەریدەخات کە جیهان تێگەیشتووە سیاسەتی زیاترین گوشار وەڵامدەر نییە و ئەو سیاسەتە گەیشتووەتە دواقۆناغ و خەڵکی ئێمە لە سێبەری بەخۆدان، ئەنجامی خۆشی هەوڵەکانیان دەبینن.

سەرۆک کۆمار وتی: هەموو نیشانەکان لە جیهانی ئەمڕۆ دەریدەخات کە جیهان تێگەیشتووە، سیاسەتی زیاترین گوشار وەڵامدەر نییە و ئەو سیاسەتە گەیشتووەتە کۆتایی.
News ID 34782
Your Comment