بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنیستیتۆی ئاشتی نێودەوڵەتی کارنگی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە عێراق ساڵی داهاتوو بە بۆنەی دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و شەڕی نەوتی نێوان عەرەبستان و ڕووسیا، لەگەڵ کێشەی داوایی بنەڕەتی بەرەوڕوو دەبێتەوە.
لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەوەش بۆ خۆی پاشهاتی کورت خایەن و درێژخایەنی بەدواوە دەبێت و دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەغدا بۆ چارەسەری ئەو کێشە لە بانکی ناوەندی قەرز بکات.
هەروەها ڕاسم عەکیدی کارناسی پرسی ئابووری لەو بارەوە دەڵێت کە سەدا ٢٠ ی حەشیمەتی عێراق فەرمانبەرن، دواخستنی مووچەی ئەو چینە دەبێتە هۆی کێشە لە بازاڕی ناوخۆیی.
بۆچوونی ئێوە