بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەتیب زادە وتی: دەوڵەتی ترامپ لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو ڕێگایەکی هەڵەی پێوا و سیاسەتی زیاترین گوشاری لە بەرانبەر ئێران گرتە پێش. ئەمریکییەکان دەتوانن لە ئەو ڕێگا هەڵە بگەڕێنەوە و سێ گۆڕانکاری گەورە دروست بکەن. یەک ئەبێ گۆڕانکاری لە هزری بڕیاردەرانی ئەمریکا، گۆڕان لە قسە و هەڵسوکەوتیان و گفتوگۆ لەگەڵ نەتەوەی ئێران و گەڕانەوە لە ڕێگا پێشووەکەیان قەرەبوو بکەنەوە.
ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە ئایا پێوەندیەک لەلایەن تیمی جۆ بایدنەوە لەگەڵ ئێران گیراوە؟ زیادی کرد: ئێمە هیچ پێوەندییەکمان جگە لە پرسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ هیچ کەس نەبووە و هێشتاش دەوڵەتی نوێی ئەمریکا دەستی بەکار نەکردووە و هەر کات دەستی بە کار کرد ئێمە بڕیاری خۆمان دەدەین.
زەریف لە ئەم چەند ڕۆژەدا سەفەرێکی بۆ چەند وڵاتی لەوانە بولیڤیا، شیلی و نیکاراگوئه، کووبا و ڤێنزیۆئێلا لە ئەمریکای لاتین هەبوو، کە ئیستا خەریکی گەڕانەوە بۆ ئێرانە.
Your Comment