هێزە چەکدارەکان ئامادەی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکە

جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان بە وتنی ئەوەی کە هێزە چەکدارەکان ئامادەیی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی هەیە، وتی: هەموومان بەدوای بەڕێوە بردنی فەرمانەکانی ڕێبەرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ قەرایی ئاشتیانی، جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان لە سەردان و چاوەدێری بە سەر نۆیەمین مانۆڕی هێزی ئاسمانی ئەرتەش لە ئیسفەهان وتی: ئەرتەشی ئێران فڕۆکەگەلێکی لەبەردەستە کە دەتوانرێت لە هەموو مانۆڕە جیاوازەکان بەکار بهێنرێت.

ناوبراو لەسەر گرینگترین پەیامی ئەو مانۆڕە وتی: هەموو دوژمنانی ئێمە بزانن کە هێزە چەکدارەکان ئامادەیی وەستان لە بەرانبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەکیان هەیە و هەموومان بە دوای بەڕێوە بردنی فەرمانەکانی ڕێبەرین.

News Code 34681

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =