بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی نێردراوی تایبەتی سەرۆک کۆمار شەوی ڕابردوو دوای دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئازەربایجان و ڕووسیا چووە ئیرەوان پێتەختی ئەرمەنیا.
عێراقچی لە کاتی گەییشتنی بە ئیرەوان وتی: گفتوگۆیەکی زۆر وردمان لە باکوو و مسکۆ ئەنجام دا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەرمەنیاش لەسەر ڕێگاچارەیەک بۆ ئاشتی گفتوگۆ بکەین.
ناوبراو زیادی کرد: ئێستا کاتێکی زۆر هەستیارە و خێرا ئەبێ بۆ ئاشتی بڕیار بدرێت
عێراقچی لە درێژەدا وتی: ئێران جیرانی هەر دوو وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمەنیایە و هەڵوێستی ئێمە بەردەوام بەرانبەر ئەو دوو دراوسێیە وەکوو یەک بووە.
بۆچوونی ئێوە