دوو کۆمەڵە شێعری کوردی بە زاراوەی کەلهوڕی بڵاو بووەوە

٢ کۆمەڵە شێعر لە ٨٤ شعێری کرماشانی بە ناوەکانی " بەختەواران" و " شەسەواران" بە هەوڵی مامۆستا " فەرشید یووسفی" لەلایەن بڵاوگەی سەرانە لە کرماشان بڵاو بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵەی بەختەوەران(باران شانسی) خاوەن ٢١٨ و کۆمەڵەی شە سە واران (ڕەهێڵە باران) ٢٢ پەڕەیە؛ ئەو ٢ کۆمەڵە هەرکامەیان گوچنی شێعری کوردی ٨٤ شاعێری کوردن کە بە شێعری میرزا شەریف ئازادی و میرزا شەفیع دینەوەری دەست پێدکرێن و بە شێعرێک لە فەرشید یووسفیەوە کۆتایی دێت.

ئەو شێعرانە هەموو بن زاراوەکانی کوردی دەگرێتە بەر و شاعێری کۆن و نوێ لە هەموو تەمەن و جۆرەێکی شێعری دەگرێتەوە و پێشەکی ئەو دوو کتێبەش دکتۆر ئیرەج بەهراموەند نووسیویە و لە قۆناغی یەکەمدا هەزار بەرگی لێ چاپ کراوە و بە بڕی ٤٠ هەزار تمەن دەفرۆشرێت.

News Code 34584

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha