ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر باش

ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە چاو ساڵی پار زیادی کردووە کەمی نەکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە دیمانە لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وتی:  ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تیجاری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئێستا گەیشتووەتە ئاستێکی باش و لە چاو ساڵی ڕابردوو باشترە و بەرز بووەتەوە .

بازرگانی لە گەڵ ئێران لە ئاستێکی باشدایە

وتیشی: لە ڕەوتی بازرگانی کردن لە گەڵ ئێراندا هیچ کێشەیەکی ئەوتۆمان نییە بە نیسبەت ئەو کاڵا و شت و مەکانەی کە لە ئێرانەوە دێتە ناو هەرێمی کوردستان .بەڵام هەندێ جار کێشە دروست دەبێت کە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ خوار و ژوور کردنی بەهای دراو و ڕیاڵی ئێران بە تایبەتی لەم ڕۆژانەدا لەوانەیە کاریگەری نەرێنی هەبێت لە سەر ئیستقراری بازرگانی کاڵا.

کێشەی تڕانزیتی سووتەمەنی لە باشماخ چارەسەر کراوە

ئەوەشی وت کە ماوەیەک لەمەوپێش کێشەی تانکەری سووتەمەنیمان هەبوو  کە ئەویش بە هۆی کۆرۆناوە بوو و ئەوەی کە تانکەرە ئێرانیەکان نەدەهاتنە ناو هەرێمی کوردستان .خۆشبەختانە توانرا باری تڕانزیتەکان ئاسایی بکرێتەوە و تانکەرە ئێرانیەکان بێنە ناو خاکی هەرێمی و لە هەرێمی کوردستانیشەوە ئەو بارە سووتەمەنیانە پەخش بکرێتە بە سەر قەزا و ناحیەکان و شارەکانی هەرێمدا.

سیروان محەمەد زیادی کرد: بوونی ئەو کێشەیە بە ڕاستی خەسار بوو بۆ بازرگانی هەرێم و تێچووی زۆری لە سەریان دەخست و بە هۆی گواستنەوەی سووتەمەنیە لە تەنکەرێکەوە بۆ تەنکەرێکی تر ڕێژەیەکی زۆری لێ دەچوو و بازرگان زەرەرمەند دەبوو.

سەبارەت بە چونیەتی چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە سەرۆکی ژووری بارزانی سلێمانی ڕایگەیاند: وەفدی بەرپرسانی ئێرانی و لایەنی هەرێمی کوردستانیش چەندین دانیشتنیان ئەنجام دا و ئەو کێشەیە ئێستا چارەسەر بووە بەڵام  بەداخەوە هیچ کام لە ژوورە بازرگانیەکان نەک لە هەرێم و نە لە ئێرانیش بەشدارییان لەو کۆبوونەوانەدا نەبووە لە حاڵێکدا کە بازرگان دەزانێ کێشەکان چین و چارەسەریان بە چی دەکرێت و چ خەسارێک لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان دوو لایەن دەدات.

شارۆچکەی پیشەسازی پەروێزخان دەکرێتەوە

سیروان محەمەد لەبارەی کێشەی پڕۆژەی شارۆچکە پیشەسازییە هاوبەشەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان کە بڕیار بوو چەند ساڵ لەمەوپێش دروست بکرێت ، وتی: دروست کردنی ئەو شارۆچکەیە لە پەروێزخان گەیشتووەتە ئەنجام  و زەوینی بۆ تەرخان کراوە و بڕیارە کۆمپانیایەکی ئێرانی و وەبەرهێنەرێکی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی پڕۆژەکەی جێبەجێ بکەن.

ئاماژەشی دا کە ڕەزامەندنی کۆتایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ئەم پڕۆژە هێشتا وەر نەگیراوە و هیوادارین بە زووترین کات کارەکانی ئەنجام بدرێت و ئەو شارۆچکە پیشەسازییە بکەوێتە گەڕ و ئەوەشمان پێشتر داوا کردووە کە لەو شارۆچکە پیشەسازییە هاوبەشیەدا ئێران سووتەمەنی و کارەبا بە نرخی ناو ئێران دابین بکات تاکوو ئەو پڕۆژەیە سەرکەوتنی چاوەڕوان کراو وەدەست بێنێت.

News Code 34546

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =