شکستە سیاسییەکانی ئەمریکا، دڵنەواییە بۆ خەڵکی ئێران

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: گەمارۆی چەک لەسەر ئێران هەڵگیرا و مەنتقی ماف و ڕاستی، مەنتقی یاسا و عەقڵانیەت بەسەر زۆر و زۆربێژی سەرکەوت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: گەمارۆی چەک لەسەر ئێران هەڵگیرا، ئەوە بۆ خەڵکی ئێمە زۆر گرینگ بوو، نە لەبەر ئەوەی کە ئیدی ئازادانە دەتوانین چەک بکڕین و بفرۆشین.

سەرۆک کۆمار وتیشی: لە ئەوە گرینگتر ئەوەی کە مەنتقی ماف و ڕاستی و مەتقی یاسا و عەقڵانیەت بە سەر زۆر و زۆربێژی سەرکەوت. چەندین  ساڵ ئەمریکا هەوڵی دا خەڵکی ئێمە لە مافەکانی خۆیان بێ بەری بکات، قەد گرینگ نییە کە ئێمە چەندە چەک بکڕین یا بفرۆشین بەڵکوو ئەوە گرینگە کە ئێمە ئەبێ بگەینە مافی خۆمان، نەتەوەی ئێران ئەبێ ئازاد بێت و ئەگەر ویستی چەک بکڕێت یان بفرۆشێت.

ناوبراو درێژەی دا: ئەمریکا لە چەندین قۆناغدا هەموو هەوڵی خۆی خستە گەڕ کە گوشاری زیاتر بخاتە سەر ئێمە و شکستمان بدات بەڵام هەموو هەوڵەکانی بێ ئەنجام مایەوە. ئێمەش ئەبێ سەرکەوتنەکانی خۆمان بەباشی شی بکەینەوە بۆ خەڵک. خەڵک لە ژێر گوشار و سەختیدان و گوشاری ئابووری لەسەریانە بەڵام خەڵک ئەبێ لە سەرکەوتنە سیاسییەکانی ئێمە لە ئاستی جیهانی ئاگادار بن. ئەو سەرکەوتنانە ئەگەری هەیە دڵنواییەک بێت بۆ خەڵک. 

News Code 34514

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =