AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٢٩ ١٤:٥١

وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند:

پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا ناوەڕاستەکانی خەزەڵوەر تاقی دەکرێتەوە

 پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا ناوەڕاستەکانی خەزەڵوەر تاقی دەکرێتەوە

وەزیری تەندروستی ئێران وتی: پێکوتەی ئێرانی کۆرۆنا قۆناغی تاقی کردنەوەی لە سەر ئاژەڵ تێپەڕاندووە و لە ناوەڕاستەکانی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە سەر مرۆڤیش تاقی دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید نمەکی ڕایگەیاند: ئێمە ڕێکخراوی جیهانی تەندروستیمان لە شێوەی بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆرۆنای ئێران ئاگادار کردووەتەوە.

نمەکی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ناوەڕاستەکانی خەزەڵوەری ئەمساڵ پێکوتەی کۆرۆنا لەسەر مرۆڤ تاقی دەکرێتەوە، زیادی کرد: قۆناغەکانی تاقی کردنەوەی پێکوتەی کۆرۆنابە ٤، ٥ گرووپەوە لە ئێران شوێنگیری دەکرێت.

نمەکی وتیشی: ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕانکاری بنەڕەتی بەسەردا نەیێت و هەڵسوکەوتی نەگۆڕێت، هیوادارین لە ڕۆژانی داهاتوو بتوانین بە تاقی کردنەوەی پێکوتە بچینە قۆناغی نوێی دەرمانی کۆرۆناوە.

News ID 34501

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha