AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٢٩ ٠٩:٥١

پەمپێئۆ پاگەندەی کرد:

گەمارۆی کۆمپانیا پاپۆڕەوانیەکان لە ئەگەری هاوکاری لە گەڵ ئێران

گەمارۆی کۆمپانیا پاپۆڕەوانیەکان لە ئەگەری هاوکاری لە گەڵ ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی گەمارۆی نوێ لەسەر ١٠ کەس و بنکەی چینی و ئۆسترالیایی، هەڕەشەی لە کەس و بنکە بیانەکانی تریشی کرد کە ئەگەر پێوەندیان لەگەل ئێران هەبێت، گەمارۆ دەدرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا چەند کەسایئەتی و بنکەی چینی و ئۆسترالیایی بەبیانووی پێوەندی لەگەڵ ئێران گەمارۆ دا.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لەو بارەوە ڕایگەیاند کە ٥ کۆمپانیای پاپۆڕوانی هۆنگ کۆنگ، کۆمپانیایەکی ئۆسترالیایی و گرووپێکی سەرمایەدانەری چینیی بە بیانووی هاوکاری لەگەڵ ئێران گەمارۆ داوە.

بە پێێ ڕاگەیاندنی هەواڵدەری سپۆتینک، لە ئەو بەیاننامە هەروەها لە گەمارۆدانی ٣ کەس بە بیانووی هاوشێوە هەواڵ دراوە.

لەلۆایەکی ترەوە، مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشەی لە وڵات و لایەنەکانی تر کرد کە ئەگەر پێوەندی بازرگانیان لەگەل کۆمپانیا پاپۆڕوانییەکانی ئێران هەبێت گەمارۆ دەدرێن.

News ID 34493

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha