بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە گفتوگۆی تەلەفۆنی دوانیوەڕۆی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پرسی جیاوازی هاوپەیوەند بە پێوەندی دوو لایەنە، بەتایبەتی سەفەری وەفدی عێراقی بۆ شوێنگیری ڕێککەوتنەکان لە سەفەری وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ کرا.
فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێنجەمی ڕەزبەر بەمەبەستی ئەنجامی دیداری دوو ڕۆژە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسان ئێران، سەفەری تارانی کردبوو.
Your Comment