بارزانی ڕێزی تایبەتی لە سەردار سولەیمانی دەگرت

باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێراق وتی: نیگەرانی ئێستای ئێمە بووژانەوەی داعش لەلایەن ئەمریکایە، ئاڵبەت ئەوان هیچ چارەیەکیان جگە لە چوونە دەرەوەی لە ناوچەکە، نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن دانایی فەر باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێراق لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی دەنگ و ڕەنگی ئێران بیرەوەریگەلێکی لەسەر سەرلەشکەر قاسم سولەیمانی لە سەردەمی شەڕ لەگەڵ داعش لە عێراق و پرسەکانی شەڕی عێراق و سووریا باس کرد.

باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند: من ئێستا خەریکی هەماهەنگی کاروباری ئابووری ئێران، عێراق و سووریام.

ناوبراو سەبارەت بە دروشمەکانی خەڵکی عێراق دژی ئێران وتی ئەو دروشمانە قسەیەکی نوێ نەبوون کە دەگیشتە گوێمان. یەکەم جارێک کە ئەو جۆرە دروشمانەمان بیست لە شەقامی ڕەسووڵ لە نەجەف لە ساڵی ٢٠٠٤ بوو کە دەیانگوت ئێران بڕۆ بڕۆ. بەڵام وردە وردە و بە پڕوپاگەندا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دروشمەکان زیاد بوونەوە.

دانایی فەر وەکوو کەسایەتییەک کە ٣٥ ساڵە لە کاروباری عێراق ئاگادارە سەبارەت بە گەندەڵی ڕێکخراو لە عێراق وتی: من پێم وایە کە ئەمریکییەکان بنەمای گەندەڵیان هەر لە سەردەمی بەڕێز بەرمرەوە هێنایە ناو عێراق.

باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێراق سەبارەت بە مام جەلال وتی کە یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی بەڕێز تاڵەبانی، وەفا بوو؛ واتا ئەگەر بەڵێنێکی بدایە، ئەنجامی دەدا و ئەگەر نەشیتوانیە هەر لە سەرەتاوە بەڵێنی نەدەدا.

سەبارەت بە پێوەندی مام جەلال و سەردار سولەیمانی باسی کرد کە پێوەندی باشیان پێکەوە هەبوو بە شێوەیەک کە دوای جەڵتە لێدانی کە چووە ئەڵمانیا و هاتەوە کە ڕۆیشتین بۆ لای و چاوی بە سەردار کەوت زۆر خۆشحاڵ بوو.

لەگەڵ بەڕێز مەسعوود بارزانیش پێوەندیەکی باشی هەبوو و بەڕێز بارزانی ڕێزێکی تایبەتی بۆ حاجی قاسم هەبوو.

دانایی فەر لەسەر هەڵوێستی حاجی قاسم بەرانبەر ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانیش وتی: کۆماری ئیسلامی ڕاشکاوانە دژایەتی خۆیی راگەیاند.

دانایی فەر لە گێڕانەوەی یەکێک لە بیرەوەرییەکانیدا لەگەڵ سەردار سولەیمانی وتی کە یەک هەفتە پێش لە شەهید بوونی سەردار سولەیمانی، ئەمن و یەکێک تر لە هاوکارەکان لە ئۆپراسیۆنێکی ئەمریکییەکان کە دەیانەویست تیرۆریمان بکەن، بە دەستێوەردانی سەردار سولەیمانی و پلان ڕێژییەکانیان کە ئەنجامیان کە ڕزگارمان بوو. دوای شەهید بوونی خۆی، من ئەو گلەییەم کرد کە ئیزنیان نەدا ئێمە بڕۆین بەڵام خۆتان ڕۆشتن.

ناوبراو لە کۆتاییدا سەبارەت بە هێرشی داعش بۆ سەر عێراق وتی کە ٦،٧ مانگ پێش لە هێرشی داعش بە نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی عێراق ڕامگەیاند کە ئەگەری هەیە موسڵ بکەوێت وتی نا پێم وانەبێت. کە داعش هێرشی کرد ئەمریکا دەیتوانی هەر زوو هێرش باکتە سەر داعش و شکتی بدات بەڵام ئەو کارەی نەکرد تا ٥٠ بۆ ٦٠ ڕۆژ دوای ئەوە، بەڵام ئەوەی کە ئەبوایە ڕووی بدایە ڕووی دا و شوکر بۆ خودا، داعش شکستی هێنا ئاڵبەت هێشتا ئێستاکەش نیگەرانی ئێمە ڕێکخستنەوەی داعش لە لایەن ئەمریکایە. ئاڵبەت ئەمریکییەکان چارەیەکیان جگە لە چوونە دەرەوە لە ناوچەکە نییە.

News Code 34458

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =