خۆسەریی کوردستانی سووریا لێبوردنی گشتیی دەرکرد

پەرلەمانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا ئەو کەسانەی کە تا پێش لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ تاوانێکیان ئەنجام دابێت بەخشینی گشتی دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەرلەمانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، بڕیارێکی لەسەر هەندێک تاوان کە پێش لە ١٠ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ ئەنجام دراوە، دەکردووە کە بە پێی ئەوە هەندێک تاوان دەکەونە بەر لێبوردنی گشتییەوە.

ئەو لێبوردنە تاوانەکانی خوارەوە ناگرێتەوە:

تاوانی سیخوڕی و خەیانەت، جەنایەتی نامووسی، فرۆشی مادەی هۆشبەر، ئەو تیرۆریستانەی کە لە ئۆپراسیۆنی سەربازی و بۆمبدانەری و تیرۆر بەشداریان کردووە، سزای دارایی، ئەو کەسانە کە لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرن تا ٦٠ ڕۆژ و ئەگەر لە دەرەوەی ئەو ناوچەن تا ٩٠ ڕۆژ لە دەرکردنی بڕیارەکە خۆیان ڕادەست بکەن ئەو بەخشینە دەیانگرێتەوە.

News Code 34389

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =