بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاروق سوخەنوەر وتی: بە هاتنی پاییز و سارد بوونی هەوا لە ناوچە باکوورییەکان، هەزاران پەلەوەری کۆچە بریتی لە خوتکا، سۆنەی سەرسەوز و سۆنەی دەندووک پان، حاجی لەق لەق و ... هاتوونەتە گۆمی نێودەوڵەتی کانی بەرازان.
ناوبراو وتیشی: ئەو پەلەوەرە کۆچەرانە لە درێژەی ڕێگای کۆچی خۆیان لە باکوورەوە بۆ باشوور، ماوەیەک لە ئەو گۆمە پشوو دەدەن و بە سارد بوونی هەوای ئەو ناوچەیەش، کۆچی خۆیان بەرەو ناوچە گەرمەکان درێژە دەدەن.
بۆچوونی ئێوە