AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ١٨ ٠٩:٢١

مەسعود بارزانی:

ئاییندەی کورد لە سووریا ڕووبەڕووی تەحەددیاتی گەورە بوەتەوە

ئاییندەی کورد لە سووریا ڕووبەڕووی تەحەددیاتی گەورە بوەتەوە

 سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی لە یادی 32 ساڵەی کۆچی دوایی د.نورەدین زازا بڵاوکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعود بارزانی لەو پەیامەیدا وتوویەتی: پێویستە بە هەوڵی هەموو لایەک مافە ڕەواکانی کورد لە سووریا بچەسپێن و کۆتایی بە ڕەنج و ئازارەکانیان بهێندرێت.

راشیگەیاند کە ئێستا لە کاتێکدا یادی خوالێخۆشبوو نورەدین زازا دەکەینەوە کە ئاییندەی گەلی کورد لە سووریا ڕووبەڕووی تەحەددیاتی گەورە بووەتەوە.

د. نورەدین زازا تێدەپەڕێت. نورەدین زازا دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا و سکرتێری یەکەم حزبی کوردی بوو کە لە سووریا دەستی بە چالاکی کرد.

News ID 34365

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha