بە پێی ڕاپۆرتیئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لەسەر داوای سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە، مەسرور بارزانی راپۆرتێک لەبارەی کارەکانی کابینەکەی دەخوێنێتەوە و دواتریش گفتوگۆ دەستپێدەکات.
مه‌سرور بارزانى له‌په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه ئاشكرایكرد، له‌م كابینه‌یه‌دا زۆرترین وه‌زیریان ناردۆته په‌رله‌مان بۆ ڕونكردنهوه له‌سه‌ر كار‌و پڕۆژه‌كان، وتیشی:"به‌مزوانه ڕ‌اپۆرتێكى ورد ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر كۆى چاكسازیه‌كان، جه‌ختیكرده‌وه، "49 كۆمپانیاى بوارى گه‌یاندن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه ده‌بێت باج بدهنو حه‌وت كۆمپانیاش دراونه‌ته دادگا كه پاپهبهند نه‌بونه به‌دانى ئه‌و شایسته داراییانه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان".
له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، له‌ماوه‌ى یهكساڵى ده‌ستبه‌كاربونیان زۆرترین وه‌زیریان نارۆدته په‌رله‌مان بۆ ڕونكردنهوه له‌باره‌ى پڕۆژه‌كانیان.
بارزانى ئاشكرایكرد، "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ سه‌پاندنى باج‌و لێنه‌بوردن له‌خۆدزینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه، به‌تایبه‌ت باج له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان".
باسى له‌كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیش كرد له‌هه‌رێمى كوردستان‌و وتى:"پێویسته ئاسیا‌و زهینو كۆڕه‌ك باج بده‌ن به‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى:"ده‌بێت ئه‌و قه‌رزه‌ی كۆمپانیاكان له‌سه‌ریانه هه‌رچى زوه له‌ماوه‌یه‌كى دیاریكراودا بیده‌نه‌وه به‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام نابێت دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه كاربكاته‌سه‌ر كوالێتى كاره‌كانیان، له‌و ڕوهشهوه 49 كۆمپانیاى بوارى گه‌یاندن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌و 7 كۆمپانیاش دراونه‌ته دادگا كه پاپهبهند نه‌بونه به‌دانى ئه‌و شایسته داراییانه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان".
له‌باره‌ى بڕیاره‌كانى پێشتریش بۆ به‌خشینیان، ته‌ئكیدیكرده‌وه، "هه‌مویان ههڵوهشێندراونهتهوهو پێویسته ته‌واوى كه‌رته جیاوازه‌كان باج بده‌ن به‌حكومه‌تى ههرێمو ده‌بێت سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانیش تۆماربكرێنو هه‌موشیان ده‌بێت باج بده‌ن".
باسى له‌ده‌روازه سنوریه‌كانیش كرد‌و نه‌یشارده‌وه، "یه‌كێك له‌كێشه گه‌وره‌كانمان له‌ده‌روازه‌كان سنوریهكانه ئه‌ویش قاچاخچێتیه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش پێكهێندراوه‌و به‌هیواین بتوانین ئه‌وه‌ش كۆنترۆڵ بكه‌ین".
ئاماژه‌ى به‌و پڕۆژانه‌ش كرد كه زه‌ویان بۆ ته‌رخانكراوه‌و ده‌ست به‌پڕۆژه‌كان نه‌كراوه، ئه‌وه‌شى وت:"30 پڕۆژه هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه كه تائێستا كۆمپانیاكان نه‌یانتوانیوه كاره‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن‌و سه‌رجه‌م زه‌ویه‌كانیش وه‌رگیراونه‌ته‌وه".
له‌باره‌ى قهرزهكانو پێشینهكانیش كه لاى هاوڵاتیانه، مه‌سرور بارزانى ئاشكرایكرد، "15% داشكاندن كراوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و پێشنیانهى لاى هاوڵاتیانه‌و به‌هه‌مانشێوه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى 15% داشكاندن كراوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزى كاره‌بایه‌ى لاى هاوڵاتیانه".
بۆچوونی ئێوە