AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ١٠ ١٤:٢٧

ڕۆحانی لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری چین:

ئێران ئامادەیە بۆ بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا یارمەتی چین بدات

ئێران ئامادەیە بۆ بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا یارمەتی چین بدات

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا بۆ شی جین پینگ وتی: ئامادەیی وڵاتەکەم بۆ بەشداری لە بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆڤێد ١٩ لەگەڵ چین ڕادەگەیێنم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری چین وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری گەلانی چین، وتی کە وڵاتی ئێران و چین بەردەوام لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژوو پێکەوە هاوکاری و هاوڕێیان بووە .

ئەوەشی وت کە  ئێستاش وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران ئامادەیی وڵاتەکەم بۆ بەشداری لە بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا لەگەڵ چین ڕادەگەیێنم.

ڕۆحانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا وتوویەتی : هیوادارم بە فەرمانی ئێوەی بەڕێز بەستێنی هاوکاری لە ئەو بوارش زیاترش لە ڕابردوو دروست ببێت.

News ID 34263

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha