ڕاپۆرتی ڕۆیتێرر لە هاوکاری باڵی په‌که‌که‌ و هۆزێکی سوننه‌ له‌ شه‌نگال

دوو گرووپی نەناسراوە لە شه‌نگال کە تەنیا خاڵی هاوبەشیان دوژمنایەتیی لە گەڵ گرووپی تیرۆرسیتیی داعشە، بەرەیەکی نوێی شەڕ دژی ئەو گرووپەیان پێکهێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ڕۆیتزێر، یەکگرتوویی چاوەرواننەکراوی نێوان دوو لقی ڕێکخراوێکی چەپی کورد و هۆزێکی چەکدار لە باکووری عێراق، نیشاندەری ئاستی تێکچوون و ئاڵۆزیی ناوچەکە دوای هێرشی داعشە.

لە عێراق و سووریا، دابەزینی دەسەڵاتە کۆنەکان لە ناوچەدا جێی خۆی داوە بە گرووپگەلی نوێ کە لە سەر کۆنتڕۆڵکردنی بەشیک لەو ناوچە بندەستەکانی داعش پێکەوە لە ڕکابەریدان.

سەرۆکی هێزی هۆزە عەرەبەکان عەبدولخالق جەربا لەوبارەیە وتی: "گەلێ جار نائارامی و بشێوی کێشەگەلی چاوەرواننەکراوی بە دواوە دەبێت. پاش سەرهەڵدانی داعش، نەخشەی سیاسیی ناوچەکە گۆڕا. بارودۆخێکی نوێ زاڵە و ئێمە بەشێک لەو بارودۆخەین".

لە پارێزگای نەینەوای عێراق، ئەم "بارودۆخە نوێیە" لە ساڵی ۲۰۱۴ بە شکستی هێزە ئەمنییە فەرمییەکان لە پاراستنی ناوچەی شەنگال لە بەرامبەر هێزەکانی داعش دەستی پێکرد کە دەرچوونی ئێزدییەکان لەو ناوچەیەی بە دواوە بوو.

گرووپێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ رزگارکردن هەنگاویان نایە ناوچەکە کە لە لایەن ئێزدییەکانەوە پێشوازییان لێ‌کرا و گرووپێکی ناوچەیی بە ناو یەکینەکانی بەرەڤانی شەنگال (YBS) دامەزرا.

ئەم گرووپە عەلمانییە کە ئەندامانی ئێزدیش تەڤلی بوون، بەشێک لە ناوچەی شەنگالی گرتووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی و لەمدواییەدا لە گەڵ گرووپێکی چەکدارای سوننە لە هۆزی بە دەسەڵاتی شمر هاوپەیمانی پێکهێناوە.

ئەندامێکی باڵای هێزە عەرەبەکان وتی: "سەرەتا متمانەمان پێیان نەبوو، وەک کوردانی داگیرکەر لێیانمان دەڕوانی".

هاوکاریی ئەو دوو گرووپە لەو ڕووەوە سەیر و سەمەرەیە کە ئێزدییەکان دراوسێ سوننەکانی خۆیان بە هاوبەشی لە جینایەتەکانی داعش لە دژی خۆیان تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن کە چیتر ناتوانن پێکەوە بژین.

مانگی ڕابردوو، ئەم گرووپە یەکەمین سەرکەوتنی خۆی لە بەرامبەر هێزەکانی داعش لە گوندی "ئۆمولدیبان" لە پەنای گەورەڕێیەک لە نزیکی سنووری سووریا بە دەست هێنا و ئێستا سەرقاڵی تۆکمەترکردنی هیز و پێگەی خۆیەتی.

شەڕەڤانان بیر لە ئازادکردنەوەی گوندەکانی دیکەی عەرەب و داعش دەکەنەوە و دەڵێن تێکەڵی گەورەترین بنکەی شەڕ لە دژی داعش دەبن. جەربا وتیشی: "بە ئیزنی خودا هەنگاو دەنێینە ناو مووسڵ".

وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پەکەکە لە شەنگال

پلانە جۆراوجۆرەکان

ئەگەرچی شەڕ لە دژی داعش ئامانجی هاوبەشی ئەو هاوپەیمانییەیە، بەڵام پلانگەلێکی زۆر جیاوازیان پێکەوە هەیە.

لەکاتێکدا کە گرووپی چەکداری عەرەب لە پێناو گەڕاندنەوەی دەسەڵات بۆ بەغدا هەوڵ دەدات، گرووپی YSB بە دوای پێکهێنانی نموونەیەکی جیاوازی کۆمەڵگای مرۆیی بە پێی فەلسەفەی رێبەری گرووپی PKK عەبدوڵڵا ئۆجەلانە.

ئۆجەلان لە ساڵی ۱۹۸۴ PKKی بە ئامانجی سەربەخۆیی کوردەکان ڕووبەڕووی تورکیا کردەوە، بەڵام ئەوڕۆ لە دژی کۆنتڕۆڵی دەوڵەت، ڕووی لە جۆرێک دیموکراسی بە جەماوەری ناوە.

ژنە نیشان  شکێنه‌کانی لە یەکینەکانی بەرڤانی شەنگال

شەڕەڤانێکی ۱۸ ساڵەی کورد کە لە سووریاوە تێکەڵ بە ڕێزەکانی PKK بووە، وتی: "کاتێک کە گوندێک رزگار دەبێت، ئێزن بە خەڵکەکەی دەدرێت کە بە ئازادی بڕیار بدەن. ئایدیالۆژیای سەرۆک تەنیا تایبەت بە کوردەکان نییە".

ڕەنگە ئەم قسەیە ڕاست بێت، بەڵام ئەم ئایدیالۆژیایە بۆ بەشگەلێک لە کۆمەڵگای عەشیرەیی و کۆنسێرڤات لە باکووری عێراق نامۆیە.

شەڕەڤانێکی کوردی تورکیا کە هەوڵ دەدات فێری ئاخاون بە عەرەبی بێت بۆ ئەوەی بتوانێ لە گەڵ ئەو گرووپە گفتوگۆ بکات، ڕایگەیاند: "ژیانی ئێمە زۆر جیاوازە لە ژیانی ناو شمر. ئێمە گرووپێکی ئایدیالۆژیکین و ئەوان نین".

ژنانێکی زۆری شەڕەڤان لەم گرووپەدا هەن کە بوونیان لە کۆمەڵگای باوک سالار بە ئەندێشەی جیاوازی ڕەگەزی و یەخسیرکردنی ژنان لە ناو ماڵ، زۆر نائاساییە. ئەبوو حەزە، چەکدارێکی عەرەب دانی بە هێز و توانستی یەکینەکانی ژندا هێنا و وتی: "لام وابوو ژنان بە ئاسانی دەترسن، بەڵام ئێستا باوەڕم گۆڕاوە".

لە ئێستادا، هۆکارگەلێک کە ئەم دوو گرووپەی لە پەنای یەک ڕادەگرێت زۆر بە هێزترە لە جیاوازییەکانیان. گرووپی عەرەب بە تەنیایی ئەزموونی پێویستی بۆ سەرکەوتن بە سەر داعشدا نییە. جاربا وتی: "ئەوان شەڕەڤانگەلێکی زۆر پێداگر و بە توانان. ئەوان خاوەن ئەزموونی شەڕی پارتیزانین و دەتوانین لە ئەزموونەکانیان بەهرە ببەین".

ئەم هاوپەیمانییە لە لایەن دەوڵەتی ناوەندیی بەغداوە پشتیوانیان لێ‌دەکرێت و بەغدا هیوادارە ئەم دوو گرووپە بتوانن کاریگەرییان لە سەر ئەندێشەی جودایی خوازیی ناوچەی خۆبەڕێوەبەری کوردستان ببێت. هێزەکانی پێشمەرگەی ئەو گرووپە ناوچەگەلێکی زۆریان لە باکووری عێراق لە بندەستی داعش رزگار کردووە.

هەندێک لە ئەندامانی هۆزی شمر تەڤلی پێشمەرگەکانی شەنگال بوون. ئەبوو حەزە دەڵێت: "تەنیا ئاڵایەک کە بڕوام پێیە ئاڵای عێراقە و نامانەوێ لە ژێر فەرمانی هیچکەسێک جگە لە دەوڵەتی ناوەندی بین".

News Code 3425

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =