بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، نووسینگەی قوباد تاڵەبانی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا لە دیدار لەگەڵ ماتیو تولر باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق و سەرکونسوڵی ئەو وڵاتە لە هەولێر، سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکان لە بواری گفتوگۆی نێوان دەوڵەتی هەرێم و دەوڵەتی فیدراڵ و هەروەها دۆخی ناوچە کوردنشینەکانی دەرەوەی هەرێم گفتوگۆی کرد.
قوباد تاڵەبانی هەروەها لەسەر هەڵوێستی هەرێم سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و بەتایبەتی بنکەی کەی وان جەختی کرد و ڕایگەیاند لە دانوستان لەگەڵ بەغدا ئەو بابەتە لەگەڵ بەرپرسانی دەولەتی فیدراڵ بە ئامانجی هاوکاری و بەشداری هێزی پێشمەرگە لە بواری ئاسایش لە ئەو ناوچە تاوتوێ کراوە.
بە گوێرەی ئەو بەیاننامە، تاڵەبانی وتوویە کە بەغدا و هەولێر خەریکی دۆزینەوەی ڕێکارێکی گونجاو بۆ چۆنیەتی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکووکن.
Your Comment