بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، میشێل باشلە کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هێرش و توندوتیژییەکان دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیا و خەڵکی سڤیل لە میانمار کە لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن سوپای ئەو وڵاتە و بووداییەکانەوە دەستی پێکردبوو، درێژەی هەیە و هەندێک لە ئەو هێرشانە دەتوانێت نمانەی جەنایەتی جەنگی و جەنایەت دژی مرۆڤایەتی بێت.
کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە میانماری لە چل و پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دوێنێ سەرلەبەیانی سێشەممە لە ژێنێف بەڕێوە چوو، پێشکەش کرد.
باشلە بە وتنی ئەوەی کە توندوتیژییەکان دژی موسڵمانانی ویلایەتی ڕاخین و هۆزەکانی دیکەی میانمار هەر درێژەی هەیە، وتی: هەندێک کەسی سڤیل لە ئەو پێکدادانە ون بوون و پێشێل کرانی جیدی مافی مرۆڤ وەکوو کوشتوبڕ، ئاوارەیی بەربڵاوی خەڵکی سڤیل، دەستگیری خۆسەر، ئەشکەنجە، مەرگ لە بەندیخانە و کاول کردنی شوێنە گشتییەکان ئەنجام دراوە.
بۆچوونی ئێوە