AP ١٣٩٩ خەرمانان ١٣ ١٠:٣٩

بەرهەمی حەوزەی هونەریی کوردستانە؛

خەڵاتی تایبەتی فستیڤاڵی ڕووسیا گەیشتە کورتە فیلمی پێشکەش

خەڵاتی تایبەتی فستیڤاڵی ڕووسیا گەیشتە کورتە فیلمی پێشکەش

کورتە فیلمێکی کوردی لە بەرهەمەکانی حەوزەی هونەریی کوردستان لە فستیڤاڵی ڕووسیا خەڵاتی تایبەتی پێبەخشرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتە فیلمی پێشکەش لە دەرهێنانی بەختیار خەلیلی و بەرهەمی حەوزەی هونەری کوردستان خەڵاتی تایبەتی دوازدەهەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی یاروسلاوی ڕووسیای بردەوە.

فستیڤاڵی یاروسلاوی ڕووسیا هەموو ساڵێک لە ژێر ناوی "تۆ تەنیا نیت" لە سەر تەوەری منداڵانی کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەدەچێت.

کورتە فیلمی پێشکەش، چیرۆکێکە لە گوندێکی دووری کوردستان ڕوو دەدات کە کوڕێکی میرمنداڵ ئامێرێک بۆ دەرمانی سەرئێشەکەی دایکی لە شارەوە دێنێت و هەر جارێک کە دەیەوێت بەکاری بێنێت شتێک روو دەدات.

News ID 33923

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha