بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکان لاڤرۆڤ چەند پرسێکی لەگەڵ شاندەکەی کوردستانی سووریا تاوتوێ کردووە، لەگرنگترین تەوەریش گەیشتنە ڕێککەوتنی نێوان لایەنە سوورییەکان لەسەر بنەمای بڕیاری 2254ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان.
لەکۆبوونەوەکە ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات بەشداری کردووە، کە سێرگی لاڤرۆڤ، دووپاتی لەئامادەباشی ڕووسیا کردووەتەوە بۆ بەردەوامبوون لە یارمەتیدانی سەرخستنی دیالۆگی گشتگیر و بنیاتنەر لەنێوان سورییەکاندا.
هەروەها جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە دەبێت کار بۆ سەروەری سووریا و یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی بەهێزکردنی بکەن و مەرجی پێکەوەژیانی هاو هەڵوێستی و گەشەپێدانی هەموو پێکهاتەکانی ئەتنیکی و ئاینی کۆمەڵگای سووریا دروست بکەن.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ شاندێکی پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا (SDP) لە کوردستانی سووریا کۆبووەوە.
News Code 33910
بۆچوونی ئێوە