AP ١٣٩٩ خەرمانان ٨ ١٠:٠١

سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی;

وەزیری دەرەوەی ئێران مانای دوو وشە بۆ ئەمریکا ڕوون دەکاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران مانای دوو وشە بۆ ئەمریکا ڕوون دەکاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران نووسی: دەسەڵاتدارانی ئەمریکا نە لە ماف و نە لە نەتەوەیەکگرتووەکان تێناگەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف, وەزیری دەرەوەی ئێران لە نووسراوێکدا لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسی: پاش ئەوەی کە هەوڵەکانی ئەمریکا سێ جار لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە ڕەت کرایەوە، ئەو وڵاتە ئێستا هەڕەشەی گەمارۆ لە هەر کەس یان هەر کۆمەڵێکی دیکە کە لە نێوان ئەمریکا و " سنەپ بەک ئان" دووری دروست بکات، دەکات.

ناوبراو زیادی کرد: ڕوونە کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا نە لە ماف و نە لە نەتەوەیەکگرتووەکان شتێک نازانن. پێدەچێت وێنەیەک بۆ ئەوان ڕوون بێت: ئێوە ساڵی ٢٠١٨ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چوونە دەرەوە. هەبوونی ناوی ئێوە لە ناو لیستی بەشداربووان لە ئەو ڕێککەوتنە بێ واتایە.

News ID 33858

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha