بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار ده‌ست شارپرێس که‌وتووه، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ڕێکخه‌ر و به‌شێک له سه‌رکرده‌کانی گۆڕان فشار خراوه‌ته‌سه‌ر عه‌لی حه‌مه ساڵح، بۆئه‌وه‌ی واژۆی بانگهێشت کردنی سه‌رۆکی حکوومه‌ت و جێگره‌که‌ی بۆ په‌رله‌مانی کوردستان بکشێنێته‌وه.
لە هەواڵەکەدا هاتووە کە ناوبراو ڕه‌تیکردوه‌ته‌وه و سوربووه له‌سه‌ر نه‌کشانه‌وه‌ی واژۆکه‌ی.
ئاماژەش دراوە کە چه‌ند جارێک عه‌لی حه‌مه‌ساڵح هۆشداریداوه‌ته بزووتنه‌وه‌که که له‌حاڵه‌تی به‌رده‌وام بوونی فشاره‌کان ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌که‌یان له‌په‌رله‌مان ده‌بێت.
ئەوەش وتراوە کە "بۆ سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کشانه‌وه‌ی واژۆی بانگهێشتکردنی سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی گرنگتر بووه".
سه‌رئه‌نجام عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیاری ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دا و ئه‌ندامێتی خۆیشی له جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵپه‌سارد.
بۆچوونی ئێوە